گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

2020.07.27 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

ناس کورد-

 لەگەڕەکی قەڵاتی نوێ لەشاری هەولێر، کچێک بە دەستڕێژی گولە  لەلایەن براکەیەوە کوژرا و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کچێک لەلایەن براکەیەوە بە دەستڕیژی گولە کوژرا".

 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر جگە لەوەی ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرانەکرد.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەچەند مانگی ڕابردوودا ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن بەڕێژەیەکی بەڕچاو زیادیان کردووە و لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێیەمین حاڵەتی کوشتنە لە هەرێم، جگە لەوەی کەسێکیش خۆی کوشتووە.