ناس کورد-
توێژینەوەیەکى نوێ شەش جۆر نەخۆشى بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە دیاریکرد، کە هەریەکەیان نیشانەى جیاجیان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی توێژینەوەکە کە لەلایەن توێژەرانى " كينغز كوليدج لەندەن"ەوە کراوە، هەموو جۆرەکانى پەتاى کۆرۆنا جیادەکرێنەوە بەچەند نیشانەیەکى دیاریکراو، هەریەکەیان جیاوازن لەرووى توندى و پێویستى بە ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد.
توێژینەوەکە بە رێگەى خوارزمى کراوە کە تێیدا زانیارییەکانى نزیکەى 1600 توشبوو شیکراوەتەوە لە بەریتانیا و ئەمریکا و شەش جۆرى ئەو پەتایە دەستنیشانکراون.
سەرەڕاى کۆکەى بەردەوام و تا و لەدەستدانى هەستى بۆنکردن، کە بە سێ نیشانە سەرەکییەکەى کۆرۆنا دادەنرێن، توێژینەوەکە دەریدەخات کە نیشانەى زۆرتر هەیە بۆ توشبوون بەو پەتایە وەکو سەرئێشە و ئازارى جومگە و ماندوێتى و سکچوون و لەدەستدانى هەستى چەشتن و هەناسەتەنگى.
هەر بەپێی توێژینەوەکە، ئاستى گەشەکردنى پەتاکە لەلاى کەسەکان جیاوازە، کە سەرەتا بە نیشانەى سوکى هاوشێوەى ئەنفلۆنزا دەستپێدەکات و بە نیشانەى قورسدا تێدەپەڕێت و لاى هەندێکیش بە مردن کۆتایی دێت.
شەش جۆرەکەى پەتاکە کامانەن؟
یەکەم: هاوشێوەى ئەنفلۆنزایە، بەڵام بەبێ توشبوون بە تا، لەگەڵ بوونى نیشانەکانى سەرئێشە، لەدەستدانى هەستى بۆنکردن، ئازارى ماسولکە و کۆکە و هەوکردنى قوڕگ و بوونى ئازار لە سنگدا.
دووەم: هاوشێوەى ئەنفلۆنزایە، بەڵام لەگەڵ تا و لەدەستدانى هەستى تامکردن بۆنکردن و سەرئێشە، کۆکە و هەوکردنى قوڕگ و گۆڕانى دەنگ.
سێیەم: توشبوو هەست بە کێشە دەکات لە کۆئەندامى هەرسکردن، بەدەست سکچوون و سەرئێشە و لەدەستدانى هەستەکانى تام و بۆنکردن و هەوکردنى قوڕگ و ئازارى سنگەوە دەناڵێنێت، بەبێ بوونى کۆکە.
چوارەم: توندترە لە جۆرى یەکەم، بەهۆى بوونى هەستکردن بە ماندوێتى، ئازارى سنگ، لەدەستدانى هەستەکانى بۆنکردن و تامکردن، تا، قورسى لە قسەکردن.
پێنجەم: توندترە لە جۆرى دووەم، لەگەڵ زیادبوونى نیشانەکانى وەک ماندوێتى، سەرئێشە و لەدەستدانى هەستى بۆنکردن و تامکردن، کۆکە، تا، قورسى لە قسەکردن، هەوکردنى قوڕگ، ئازارى سنگ و ماسولکە.
شەشەم: توندترە لە جۆرى سێیەم، هەناوى و تەنگەنەفەسییە. توشبوو هەست بە تەنگەنەفەسى و سکچوون و ئازارى توندى سک دەکات لەگەڵ سەرئێشە، لەدەستدانى هەستەکانى تامکردن و بۆنکردن، کۆکە و تا و قورسى لە قسەکردن و ئازار لە قوڕگ و سنگ و هەستکردن بە ماندوێتى و ئازار لە ماسولکەکان.
توێژەران هەروەها رێژەى پێویستى توشبووانیان بە ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد بەپێی جۆرى نەخۆشییەکەیان دیاریکردووە بەم شێوەیە:
بەشێوەیەکى گشتى، جۆرەکانى چوارەم و پێنجەم و شەشەم زیاتر توشى ئەو کەسانە دەبن کە تەمەنیان زۆرە و لاوازن، بەتایبەتى ئەوانەى نەخۆشى دیکەیان هەیە وەک شەکرە و نەخۆشى سییەکان.