گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی یەکێتییەوە سەبارەت بە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان

2020.07.27 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی یەکێتییەوە سەبارەت بە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان

ناس کورد-

 لەدوای کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: " فراکسیۆنەکەمان بریاریدا بەشداری دانیشتنی ژمارە ٦ی ئەمڕۆ دووشەممەى پەرلەمانی کوردستان بکات".

 

ئاماژە بەوەشكراوە: " لای ھەمووان ئاشکرایە ئەمرۆ کوردستان بە بارودۆخێکی ناسەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی تەندروستیدا تێدەپەرێت ھەر بۆیە دوابەدوای کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەئامانجی سازاندنی زەمینەیەکی سیاسی گونجاو و لەبار لەنێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی نالەباری ھەرێمی کوردستان و گەنگەشەکردنی پلان و بەرنامەیەکی وردو تۆکمە، کەڕەنگڕێژ کرابێت بەپلانی نیشتیمانی هاوبەش، ئەو بڕیارەمان داوە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و یەکێتیش بڕیاریدابوو بەشداری نەکات، بەڵام لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، بە ئامانجی نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەیەکتر و ئەنجامدانی گفتوگۆ.

 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا، درەنگانی شەوی ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکەش بڕیاری بەشداریکردنی یەکێتی لە دانیشتەنەکەی ئەمرۆی پەرلەمانى لێکەوتەوە.