گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین؛ پاش سێ مانگ زۆرترین توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا.. مەترسی شەپۆلی دووەم هەیە

2020.07.27 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
چین؛ پاش سێ مانگ زۆرترین توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا.. مەترسی شەپۆلی دووەم هەیە

ناس کورد-

 چین تۆمارکردنی 61 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، ئەوەش زۆرترین ژمارەی توشبوونە لەڕۆژێکدا لە سێ مانگی ڕابردوودا کە مەترسی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (دووشەممە، 27ی تەموزی 2020)، لیژنەی تەندروستیی چین بڵاویکردەوە : "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 61 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە 41 حاڵەتیان لە ناوچەی شینگیانگە لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە :"هەروەها 14 حاڵەتیان لەناوچەی لیاونینگە و حاڵەتەکانی دیکەش لە هەرێمی جیلینن".

 

تۆمارکردنی 61 حاڵەتی ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێردا لەو وڵاتە ماوەی سێ مانگە ڕووینەداوە و بەگوێرەی میدیا جیهانییەکانیش، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەسێ ناوچەی جیاواز مەترسی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت.