ناس کورد-
درەنگانی شەوی ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتى کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوە و لەسەر کێشە و گیروگرفتەکانی هەردوو حزب گفتوگۆیان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و هه‌ردوولا له كه‌شوهه‌وايه‌كى ئيجابى و دۆستانه‌دا، به‌ڕاشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه دوو قۆڵييه‌كانيان تاوتوێكردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە: " لە کۆبوونەوەکە جەختکراوەتەوە له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى و سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى كه زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناغه هه‌ستياره‌يه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌كانى ديكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه."
ئەوەش هاتووە: " له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه كه ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سووككردنى ئه‌و باره قورسه‌يه له ده‌ره‌نجامى كێشه و قه‌يرانه‌كان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هاووڵاتيان، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه."
ئەم کۆبوونەوەیەش دوای چەند مانگێک دێت لە گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو پارتە، بەتایبەتی کە بڕیاربوو دوێنێ پەرلەمانی کوردستان بەبێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و ئەوەش پەیوەندییەکانی هەردوولای ئاڵۆزتر دەکرد، بەڵام لەسەر داوای باڤڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا و بەئەگەرێکی زۆر یەکێتیش بەشداردەبێت.