کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سۆما ئەمجەد
.
بەبڕیارێکی دادگا داوا کراوە دانیشتوانی 16 گوندی سنوری پارێزگای کەرکوک کە کوردن ئەو گوندانە چۆڵ بکەن، بەرپرسێکی کوردیش دەڵێت، کوردەکان هەموویان تاپۆیان هەیە و ئەوە پرۆسەی تەعریبە.
.
ڕەوەند مەلا مەحمود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "ئەو هەنگاوانە سەرناگرن، چونکە پێشتریش زۆر کار لەسەر ئەم دۆسیەیە کراوە، ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەو جۆرە بڕیارانە لە ململانێداین، بەپێی زانیاریەکانی ئێمەش هەندێک خەڵک ئەو بڕیارەی دادگایان جوڵاندۆتەوە، بەڵام بڕیاری دیکە هەیە دژ بەو بڕیارە کە کاری پێدەکەین".
.
ئەوبەرپرسە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بابەتە پێشتر لە پەرلەمانی عێراق قسەی لەسەر کراوە و بڕیاری لەسەر دەرچووە و یەکلا کراوەتەوە، وتیشی: "ئەمە پڕۆسەی تەعریبە و ئەو پڕۆسەیەش لە سنوری کەرکوک بە ماددەی 140 هەڵوەشێندراوەتەوە، چونکە کوردەکان هەمویان تاپۆیان هەیە".
.
پێشتریش کوردانی ناوچەکانی سەر بە ناحەی سەگەران ئاماژەیان بەوە کرد، لەلایەن بەشێک لە عەرەبەکانی ئەو ناوچەوە داوایان لێکراوە شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن.
.
.