گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵێکی باراناویی

تا ئێستا حەوت ناوچەی هەرێم زیاتر لە 1000 ملیم بارانی لێ باریووە

2019.03.04 - 09:26
تا ئێستا حەوت ناوچەی هەرێم زیاتر لە 1000 ملیم بارانی لێ باریووە

 

 

 

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ئەمساڵی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت زیاتر لە شەش ناوچە زیاد لە هەزار ملیم بارانیان تێدا باریووە.

بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، لە ناوەندی شاری سلێمانی لەمساڵدا 827.3 ملیم بارانباریووە، لە سنوری ئەو پارێزگایەش ڕانیە و سەرکەپکان زۆرترین بارانی لێ باریووە کە 1044.1 هەروەها 1054.4 ملیم بووە.

هەروەها لە ناوەندی شاری هەڵەبجە، لەمساڵدا بڕی باران گەیشتووەتە 751.5 ملیم، لە قەزای پێنجوێنیش 1210.5 ملیم باران باریووە.

لە شاری دهۆکیش 721.2 ملیم باران باریووە، لە ناوچەی بیجیل 1164.1 ملیم و لە دینارتەش 1342.8 ملیم باریووە.

هەرچەندە لە ناوەندی شاری هەولێر بەبەراورد بە شارەکانی تر بڕێکی کەمتر باران باریووە کە 545.4 ملیم بووە، بەڵام لە هەردوو ناحیەی هیران و مێرگەسوور زۆرترین بڕی باران باریووە کە 1139 ملیم و 1587.4 ملیم بووە.

لە ناوەندی شاری کەرکوکیش لەمساڵدا 328.2 ملیم باران باریووە.

 

No photo description available.