ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارى 24 کاتژمێرى کۆرۆناى لەشارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە نزیکەى دوو هەزار و پێنجسەد توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى شارەکانى عێراق 17511 پشکنین ئەنجامدراوە و بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گەیشتۆتە 912698 پشکنین.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1900 توشبوو لەسەرتاسەرى عێراق چاکبوونەتەوە کە لەو ژمارەیە "15 چاکبوو لە سلێمانى و 113 چاکبوو لە هەولێر و 12 چاکبوو لە دهۆک و 103 چاکبوو لە شارى کەرکوکن".
راگەیەندراوەکە ئاماژە بە تۆمارکردنى 2459 توشبووى نوێ دەکات، کە لەو ژمارەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان "128 توشبوو لە سلێمانى، 76 توشبوو لە هەولێر و 11 توشبوو لە دهۆک و 102 توشبووى نوێ لە شارى کەرکوک تۆمارکراوون".
سەبارەت بەو توشبووانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوو گیانیانلەدەستداوە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانى 78 توشبوو لەسەرانسەرى عێراق کراوە، لەو ژمارەیەش سەبارەت بە هەرێمى کوردستان" 7 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 3 لە هەولێر و 5 لە شارى کەرکوک بووە.
لەراگەیەندراوەکەدا کۆى گشتى چاکبوون ئاشکرا کراوە کە 75217 چاکبوونەوە بووە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ڕێژەى چاکبون لەسەدا 68,4 بووە هەروەها کۆى گشتى توشبووان 110032 و کۆى گیانلەدەستدانیش 4362 گیانلەدەستدانە.