ناس کورد-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 39 ساڵ لەناو باخی گشتیی شارەکە خۆی خنکاند و تائێستاش هۆکارەکەی نادیارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی تەموزی 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 39 ساڵ کە پیشەی کاسب بووە، شەممە لەناو باخی گشتی شارەکە خۆی خنکاند."
ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو گەنجە نەزانراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
لەچەند مانگی ڕابردوودا و بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان، ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن زیادیان کردووە و بەشێکی زۆری ڕووداوەکانی خۆکوشتنیش بەهۆی کێشەی داراییەوە بوون.