گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بایکۆت شکێنراوە’’

لێدوانی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی دوای ئەوەى هێزێکی چەکدار هەڵیکوتایە سەریان

2020.07.26 - 13:48
لێدوانی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی دوای ئەوەى هێزێکی چەکدار هەڵیکوتایە سەریان

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی ئەمڕۆ چوونەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەنایاسایی نەچوون و كێشەكەش چارەسەر كراوە و بایكۆتیش شكێنراوە.

 

ئەمڕۆ هێزێكی سەر بە لیوایەكی پاراستنی سلێمانی هەڵیکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی شارەكە بووەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، ئەو هێزە پێنج كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەى دەستگیرکرد.

 

فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی تایبەت بەناس كوردی قسەى کرد و وتی، ئەو هێزە بەنایاسایی نەهاتوونەتە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکە.

 

وتیشی، "كێشەیەك هەبووە و چارەسەر كراوەن لەئێستادا هیچ كێشەیەك نەماوەتەوە بایكۆتی كارمەندانیش شكێنراوە و هەمووی چارەسەر بووە."

 

جەختیشی لەسەر ئەوەش كردەوە، ئەو هێزەی كە ئەمڕۆ چووەتە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەنایاسای نەهاتووە.

 

ناس كورد پەیوەندی كرد بە كاروان سدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیەوە بەڵام ناوبرا وتی، "بەڕێوەبەری گشتی لەسەر ئەو پرسە لێدوان دەدات و پەیوەندی بەوەوە بكەن."