ناس کورد-
دوای ئەوەى دانیشتنی ئەمڕۆ دواخرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات کە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی تەموزی 2020، ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى سبەینێ ئەنجام بدرێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بۆ سبەینێ دواخست و دەڵێت، بڕیارەکە دوای ڕاوێژ بووە لەگەڵ فراکسیۆنەکان "بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری بۆ لێکتێگەیشتنی نێوانیان."
بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت دوای ماوەیەکی زۆر لە هەڵپەساردنی دانیشتنەکان لەلایەن فراکسیۆنى یەکێتییەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "بڕیارماندا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشەممە، 2020/7/27، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ى كارى راگه‌یه‌نراو."
پێش ئەوەى دانیشتنەکە بە فەرمی دوابخرێت، عوسمان کەریم سوارە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى یەکێتی بە ناس کوردی وت، هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداری دانیشتنەکە دەکەین یاخود نا.
بەڵام فراکسیۆنى گۆڕان بڕیار بوو بەشداری دانیشتنەکە بکات.
هەر پێش دواخستنی، فراکسیۆنى کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری بایکۆتی دانیشتنەکەیان دا، هەروەها فراکسیۆنى یەکگرتووش بڕیاری دا بەشداری کۆبوونەوەکە نەکات و ڕایگەیاند، "بەهۆی ئەوەى پەرلەمان ڕۆڵ و ئەرکی خۆی لەدەستداوە و ئەجێندای حزبی جێبەجێ دەکات، بەشداری دانیشتنەکە ناکات."
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی نوسیویەتی، "پارتی زۆرینەى پەرلەمانی داخاتە خزمەتی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی، چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمانی داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد بۆ بەیانی و ڕێز لە داواکەیان گیرا."