گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى کەى کۆتایی دێت؟

تا لە جەژن نزیکبینەوە پلەکانی گەرمای عێراق و هەرێم بەرز دەبنەوە

2020.07.26 - 09:48
تا لە جەژن نزیکبینەوە پلەکانی گەرمای عێراق و هەرێم بەرز دەبنەوە

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوو هەڵکشان بەخۆیانەوە ببینن و بەرزببنەوە بۆ 50 پلەی سەدی، بەڵام هەینی داهاتوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک دێتەوە خوارەوە.

 

حسێن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسیدا لە ڕوونکردنەوەیکدا دەڵێت: "ئەو شەپۆلە شێدارەی کە ناوچەکانی باشوری عێراقی گرتووەتەوە کاتییە و ڕۆژی دووشەمە کۆتایی پێ دیێت پاش گۆڕانی ئاڕاستەی باکان بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا، بەڵام ڕۆژی سێشەممە جارێکی تر ئاڕاستەی باکان دەبێتەوە بە باشوری خۆرهەڵات و ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش ئاڕاستەی باکان جارێکی دیکەی ئاڕاستەکەی دەگوڕێت بۆ باکوری خۆرئاوا".

 

ئەسەدی پێشبینی کردووە، "پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 50 پلەی سەدی تۆمار بکات و لە ناوچەکانی باکور و هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما لە خوار 50 پلەی سەدییەوە دەبن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی لە هەموو ناوچەکانی عێراق پلەکانی گەرما کەمێک گوڕانکاریان بەسەردا بێت و دابەزن بۆ خوار 50 پلەی سەدی بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکور و خۆرئاوای عێراق".

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "ئاسمانەکانی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا ساماڵ نابێت بەجۆرێک ئەمڕۆ و ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمانەکانی  پارێزگاکانی سەماوە، نەجەف و دیوانییە لە باشوری عێراق بە پەڵەهەوری چڕ دادەپۆشرێت".