گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 16 ملیۆنی تێپەڕاند

2020.07.26 - 09:10
توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 16 ملیۆنی تێپەڕاند

ناس کورد-

ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى لە جیهاندا توشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) بوون 16 ملیۆنی تێپەڕاند، ئەمریکا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و بەرازیلیش بەدوایدا.

 

بەپێی داتاکانی ئاژانسی فرانس پرێس، ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 16 ملیۆن و 205 هەزار کەس، هەروەها 648 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.

 

ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا زیاتر بووە، لە 1ی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی تەموزی 2020، زیاتر لە پێنج ملیۆن توشبوو لە جیهاندا تۆمار کراون.

 

ئەمریکا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، چوار ملیۆن و 315 هەزار توشبووی تێدایە، لەو ژمارەیە، زیاتر لە 149 هەزار کەسیان مردوون.

 

دوای ئەمریکا بەرازیل دێت، دوو ملیۆن و 396 توشبووی تۆمار کردووە و زیاتر لە 86 هەزار کەسیش بەهۆیەوە مردوون.

 

کیشوەری ئەوروپاش بەشێکی زۆری زیانەکەى بەرکەوتووە، تائێستا دوو ملیۆن و 766 هەزار تشبووی هەیە کە ڕوسیا (806 هەزار) لە ڕیزبەندی یەکەمدایە، بەدوایدا ئیسپانیا (319 هەزار) و بەریتانیا (298 هەزار) دێت.