گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە زیادیکرد

بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد: باشی ڕێگاکە هۆکاری ڕوداوی هاتووچۆکە بووە

2019.04.20 - 12:36
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد: باشی ڕێگاکە هۆکاری ڕوداوی هاتووچۆکە بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز

.

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی ڕووداوە هاتووچۆکەی دوێنێی ناحیەی بنگرد گیانیلەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە بەرزبوەوە  بۆ حەوت کەس، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگردیش هۆکاری ڕوداوەکەی ئەشکرا کرد و ڕایگەیاند، باشی ڕێگاکە هۆکار بووە.

.

محەمەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "بەداخەوە شەوی ڕابردوو یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی ڕووداوە هاتووچۆکەی دوێنێی سنورەکەمان گیانیلەدەستدا، کە منداڵێك بوو، ڕێژەی مردووان بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە و شەش کەسیش بریندارن".

.

بە وتەی محەمەد عەبدولڕەحمان، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانی فریاکەوتنی سلێمانی و تا ئێستا دۆخی یەکێکیان ناجێگیرە.

.

 

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکەش بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد، وێڕای پیشاندانی خەمباری خۆی بۆ ڕووداوەکە ئاماژەی بەوەکرد،  بەشێک لە میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە خراپی ڕێگاکە هۆکاری ڕووداوەکەیە، بەڵام  هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکەی بۆ تیژڕەوی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ گەڕاندەوە، وتیشی: "دەکرێت بڵێین باشی ڕێگاکە هۆکاری تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان و ڕوودانی ڕووداوەکە بووە".

.

دوێنێ هەینی 19ی نیسانی 2019 ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای‌ ناحیه‌ی‌ بنگرد-رانیه‌ ڕوویدا و بەهۆیەوە تا ئیستا حەوت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا.

.

پێنج کەس لەوانەی گیانیانلەدەستداوە، ئەندامی یەک خێزانن، کە سێ ژن و دوو منداڵن، ڕوداوەکەش لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا هایلۆکس ڕویداوە.