ناس کورد-
ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوتی خاو بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرانبەر 43 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی (Oil Price)ی تایبەتمەند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی تەموزی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 0.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 43 دۆلار و 34 سەنت.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 41 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت کە 22 سەنت بەرزبووەتەوە.
یەکێک لە هۆکارەکانیش توندبوونی زیاتری پەیوەندی و ناکۆکییەکانی چین و ئەمریکایە کە تا ڕادەیەکی زۆر بازاڕی شڵەقاندووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەرییە ئابورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جیهان، لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.