گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتوایەکی ئێرانی: دەمامک تەنها بۆ ژنان پێویستە

2020.07.25 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
فەتوایەکی ئێرانی: دەمامک تەنها بۆ ژنان پێویستە

ناس کورد-

مەرجەعێکی ئاینی ئێرانی لە فەتوایەکدا ڕایگەیاند، پۆشینی دەمامک تەنها بۆ ئافرەتان پێویستە بۆخۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەشڵێت، پۆشینی دەمامک لەلایەن پیاوانەوە زیانەکانی لە سودەکانی زیاترە و دوچاری نەخۆشیان دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس تەبریزیان، مەرجعی ئاینی ئێرانی فەتوایەکی لە بارەی پۆشینی دەمامکەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە: "بەمەبەستی کارکردن و دابینکردنی پێداویستی خێزانەکانیان پیاوان زیاتر لە ئافرەتان دەڕۆنە دەرەوە، بۆیە بەکارهێنانی دەمامەک لەلایەن ئەوانەوە و بۆ ماوەیەکی دورودرێژ زیانیان پێ دەگەیەنێت".

 

تەبریزیان ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە: "مانەوەی دەمامک لەسەر دەم و لوت بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هەڵمژینی ئەو کازەش مرۆڤ توشی چەندین نەخۆشی دەکاتەوە".

 

مەرجەعە ئاینییە ئێرانییەکە بەپێویستی زانیوە، ئافرەتان زیاتر لە پیاوان دەمامک بپۆشن، چونکە ئەوان کەمتر دەڕۆنە دەرەوە و زۆربەی کاتەکانیان لەماڵەوە بەسەردەبەن، بۆیە گرنگە هەرکات ئافرەت ویستی بچێتەدەرەوە پابەندی پۆشینی دەمامەک بێت.

 

تەبەریزیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، توێژینەوەکان دەریانخستووە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی هەواوە ناگوێزرێتەوە، بۆیە ترس لەسەر پیاوان نییە، بەڵام پەیوەندی سوزداری نێوان پیاوان وژنان و نزیکبوونەوەیان لەیەک یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە ڤایرۆسەکە لێوەی بڵاودەبێتەوە.