گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆكى بەڕازيل لە كۆرۆنا چاكبوويەوە.. چى بەكارهێناوە؟

2020.07.25 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكى بەڕازيل لە كۆرۆنا چاكبوويەوە.. چى بەكارهێناوە؟

ناس کورد- 

جايير بۆلسۆنارۆ، سەرۆكى بەڕازيل چاكبوونەوەى خۆى لە ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕاگەياند، ئەوەش دواى چەند هەفتەيەك لە كەرەنتينە لە كۆشكى سەرۆكايەتى و ئەو دەرمانەش ئاشكرا دەكات كە پشتى پێبەستووە و بەهۆيەوە چاكبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆلسۆنارۆ وێنەيەكى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوكردوەتەوە كە پاكەتێك لە دەرمانى هايدرۆكسى كلۆرۆكوينى بەدەستەوەيە كە دژە مەلاريايە و ئاماژە بەوەدەدات كە بەهۆى ئەو دەرمانەوە چاكبووەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە بەڵگەيەكى زانستى لەسەر كاريگەرى ئەو دەرمانە بوونى نييە.

 

سەرۆكى بەڕازيل لە نوسينێكدا كە لەگەڵ وێنەكە بڵاويكردوەتەوە باسى لەوەكردوە: "ئەنجامى پشكنينى كۆرۆنا بە سلبى هاتووەتەوە و چاكبووەتەوە"، بەڵام كاتى پشكنينەكەى ئاشكرا نەكرد و باسى لە هيچ وردەكاريەكى تر نەكرد.

 

جايير بۆلسۆنارۆ لەم مانگەدا چەندين پشكنينى بۆ كۆرۆنا ئەنجامداوە سێ جاريان ئەنجامەكەى ئەرێنی (توشبوو) بووە، بۆيە خراپە كەرەنتينەى ڕێژەيى لە كۆشكى سەرۆكايەتى و لەوێوە كارەكانى لەڕێگەى كۆبونەوەى ڤيديۆييەوە دەكرد، بەڵام ناوبەناو لە شوێنى نيشتەجێبوونى دەهاتە دەرەوە.

 

لەدواى ولايەتى يەكگرتوەكانى ئەمريكا زۆرترين توشبوو لە وڵاتى بەڕازيلە و زياتر 2 مليۆن و 355 هەزار توشبووى تۆمار كردووە، هەروەها زياتر لە 85 هەزار و 500 كەس گيانيان لەدەستداوە و زياتر لە يەك مليۆن و 590  هەزار توشبووش چاكبونەتەوە.