گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداربە.. تەنها تاڵێك دڵتەنگى و خەمۆكى لێك جيادەكاتەوە

2020.07.25 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگاداربە.. تەنها تاڵێك دڵتەنگى و خەمۆكى لێك جيادەكاتەوە

ناس کورد- 

هەندێك كات مرۆڤ دڵتەنگى و خەمۆكى تێكەڵ دەكات، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە جياوازيەكى گەورە لەنێوان هەردووكيان هەيە، بەڵام زۆركەس پێيان وايە يەك شتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵتەنگى  و خەمۆكى تاڵێكى ئەستور لێكيان جيادەكاتەوە، دڵتەنگى بەشێكى سەرەكييە لە خەمۆكى و ئەو تاڵەى نێوانيشيان هاوكارە لە جياكردنەوەيان و دانانى چارەسەرى دروست.

 

پێگەى Boldsky ى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، زۆرينەى جار ئەوانەى دڵتەنگن، وادەزانن كە توشى خەمۆكى بوون، هەروەها ئەوانەى توشى خەمۆكى بوون نيشانەكانى نازانن و وا هەست دەكەن تەنها دڵتەنگييەكە.

 

دڵتەنگى چييە؟

هەست ياخود سروشى سەرەكى مرۆڤ پەیوەندى بە هەڵوێستەكانەوە هەيە و پشتيان پێدەبەستێت، بۆ نمونە مرۆڤ هەست بە دڵتەنگى دەكات كاتێك لە تاقيكردنەوەدا شكستدەهێنێت، ياخود كەسێكى نزيكى دەمرێت، ياخود لە گرێبەستێكى بازرگانيدا زيان دەكات، يان ڕووبەڕووى هەندێك كێشمەكێش دەبێتەوە.

 

هەستكردن بە بێهيوايى و گۆڕانكارى دەرونى بنەمايە لەو هەڵوێستانە  و ڕێگە نييە بۆ گەمارۆدانى، هەستكردن بە دڵتەنگى بۆ لەدەستدانى كەسێك بۆ ماوەيەكى كاتى كاريگەرى هەيە و دواتر دەگەڕێتەوە سەر ژيانى ئاسايى.

 

بەشێوەيەكى گشتى مرۆڤ ڕۆژانە بۆ ماوەيەكى زۆر كەم تووشى دڵتەنگى دەبێت، كاتێكيش مرۆڤ دەگرى ياخود لەگەڵ كەسێك قسە دەكات ئەو هەستە نامێنێت و كۆتايى دێت.

 

خەمۆكى چييە؟

خەمۆكى جۆرێكە لە نەخۆشيە دەرونييەكان، بەپێچەوانەى دڵتەنگييەوە كە هەستێك ياخود كاردانەوەيەكى سروشتى مرۆڤە، زۆركەس نازانن كە تووشى خەمۆكى بوون تا كاتێك كە بەتەواوەتى زاڵ دەبێت بەسەرياندا.

 

خەمۆكى ماوەيەكى درێژتر بەردەوام دەبێت و كار لە ژيانى ڕۆژانەى كەسەكە دەكات، چونكە تەنها دڵتەنگيەكى بەردەوام نييە و نيشانەى تريشى هەيە وەك كەمى هاندەر و گۆڕانكارى لە بەرنامەى خۆراك و كێشەى خەو و لەدەستدانى كێش و قورسى بڕياردان و لەدەستدانى گرنگ بۆ چەندين بابەت و شت و چەندين نيشانەى تريش، وەك سەرئێشە و هەستكردن بە ماندوبونێكى زۆر و نەمانى نرخى شت و بابەت و كەسەكان و نەمانى تەركيز و تەنانەت دەگاتە قۆناغى بيركردنەوە لە خۆكوشتن.

 

خەمۆكى تەنها لە ساتەكانى لەدەستدانى كەسانى خۆشەويست و قەيرانى دارايى و كێشە خێزانى و كۆمەڵايەتيەكاندا نايەت، بەڵكو لەهەموو كات و شوێنێكدا لەگەڵ توشبووەكەدا دەبێت.

 

زۆرينەى ئەوانەى توشبووى خەمۆكى دەبن كۆنترۆڵيان بەسەر هەست و سۆزياندا مامێنێت، تەنانەت دواى گريان و قسەكردن لەگەڵ كەسانى تريشدا، هەوڵێكى زۆريش دەدەن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە ژيانى ئاسايى خۆيان.

 

دياريكردنى نەخۆشيیەكە

دياركردنى نەخۆشى خەمۆكى لە ڕێگەى ڕێنيشاندەرى دياركردن و سەرژمێرى و تێكچوونى مێشكەوەيە DSM-IV كە بريتييە لە كۆمەڵێك پێودانگ كە پزيشكە تايبەتمەندەكان بەكارى دەهێنن.

 

بەپێى قسەى شارەزايان، كەسەكە زياتر لە دوو هەفتەكە دڵى تەنگ بێت ئەوە يەكێكە لە نيشانەكانى خەمۆكى و پێويستە كەسەكە سەردانى پزيشك بكات بۆ وەرگرتنى ڕاوێژ و چارەسەر.

 

دەستبەجێ سەردانى پزيشك بكە

دڵتەنگى حاڵەتێكى هەستيى تاكە، بەڵام خەمۆكى حاڵەتێكى نەخۆشى قۆناغ بە قۆناغى ئاڵۆزە ئەگەر چارەسەر نەكرێت.

 

لەوانەيە كەسێك هەست بە دڵتەنگى بكات بۆ لەدەستدانى كەسێك يان شتێك، بەڵام پێويستە ئاماژەكان و نيشانەكانى خەمۆكى لەبير نەدەين و پشتگوێى نەخەين.

 

شارەزايان ئامۆژگارى ئەوە دەكەن كە پێويستە دەستبەجێ سەردانى پزيشك بكەين بۆ پشكنين و وەرگرتنى چارەسەرى پێشوەخت و دەرچوون لەو كێشەيەك بە خێرايى بۆ ئەوەى ژيانمان باشتر بكەين.