ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25ی تەموزی 2020، لە بارەگای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی کەمپینێکی هاوکاری لەژێر ناوی "تەنھا لەپێناو نانی جەژن" ڕاگەیەندرا، بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاری بۆ کەمئەندامان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەی ڕاگەیەندنی کەمپینەکەدا، سامان حسێن، سکرتێری یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: "بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە چوار هەزار (4000) خێزان نانی جەژنیان نییە و توانای کڕینی شتومەک و جلوبەرگیشیان بۆ منداڵەکانیان نییە."
ئاماژەی بەوەشكرد: "تاوەکو ئێستا دۆخی کەمئەندامانی هەرێم بەشێوەی ئێستا خراپ نەبووە و داوادەکەین کە خێرخوازان و سەرمایەداران و هاووڵاتیان بەدەم داواکارییەکەمانەوە بێن و هاوکارییەکان هەرشتێک بن وەریدەگرین."
سامان حسێن باسی لەوەشكرد، لەشوێنی کردنەوەی کەمپینەکە لەشەقامی سالم هەموو رۆژێک لە 8:00ی بەیانی بۆ 1:00ی شەو تاوەکو ڕۆژی جەژن ئامادەن هاوکارییەکان وەربگرن.