گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوە لە مردن ڕزگاریان کرد

تووشبوونى بە کۆرۆنا بە بڕینەوەى پەنجەکانى کۆتایی هات

2020.07.25 - 16:24
تووشبوونى بە کۆرۆنا بە بڕینەوەى پەنجەکانى کۆتایی هات

ناس کورد-

پیاوێک ماوەى 64 ڕۆژى لە نەخۆشخانەیەکی باشورى کالیفۆرنیا بەسەربرد، ئەو لە ململانێدا بوو لەگەڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا بەهۆى بوونی نیشانەى قورسى پەتاکە کە بە بڕینەوەى پەنجەکانى دەستى کۆتایی هات.

 

ئەو پیاوە چیرۆکى خۆى بۆ پێگەى "ABC4" گێڕاوەتەوە وەک هۆشدارییەک بۆ کەسانى دیکە لە کوشندەیی ڤایرۆسەکە.

 

گریگ گارفیلد و دەیان هاوڕێی لە گەشتێکدا لە ئیتاڵیا لە شوباتى ئەمساڵدا توشى کۆرۆنا بوون، بەڵام دۆخى ئەم قورستر بوو، پزیشکەکان پێیان وابوو ڕێژەى مانەوەى لەژیان لەسەدا یەک تێناپەڕێت.

 

بەهۆى خراپى دۆخییەوە، ئەو پیاوە ڕەوانەى سەنتەرى "بروفيدانس سانت جوزيف"ى پزیشکى کرا، کە بووە یەکەم توشبووى ڤایرۆسەکە لەو نەخۆشخانەیە.

 

لەماوەى 48 کاتژمێرى گەیاندنى بە نەخۆشخانە دۆخى تەندروستى زۆر خراپ بوو، خرایە ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستکردەوە.

 

ئەو پیاوە بەدەست چەند نیشانەیەکى توندەوە دەیناڵاند بەتایبەتى لە گورچیلە و جگەر و سییەکانیدا و ماوەى 64 ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە، کە 31 ڕۆژى لەژێر هەناسەدانى دەستکردا بوو.

 

لە سەرەتاى ئازاردا ئەو پیاوە لە نەخۆشخانە دەرکرا دواى باشبوونى دۆخى تەندروستى، گارفیلد دەڵێت، "ڕزگارم بوو لەو دۆخە بە سەلامەتى، بەڵام دواى ئەوەى پەنجەکانم لەدەستدا".

 

د.ديفيد كولبر پزیشک لە سەنتەرى سيدارس سيناى پزیشکى لە لۆس ئەنجلۆس دەڵێت، هۆکارى بڕینەوەى پەنجەى دەستى ئەو پیاوە بەهۆى کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بووە لەسەر نەچوونى خوێن بۆى.

 

باسى لەوەشکردووە، کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر سوڕى خوێن دروست دەکات، بۆیە بەشێک لە گەنجان لەکاتى توشبوونیاندا توشى جەڵتەى مێشک دەبن، بەو هۆیەشەوە بەشێک لە توشبووانى کۆرۆنا چارەسەرى تایبەتیان پێدەدرێت بۆ چارەسەرى ئەو دۆخە.