گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپرسییەک ئەنجامی ناخۆشی بۆ توشبووانی کۆرۆنا هەیە

لەدوای چاکبوونەوەش کۆرۆنا واز لە توشبووانی ناهێنێت، ناوەندێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد

2020.07.25 - 15:06
لەدوای چاکبوونەوەش کۆرۆنا واز لە توشبووانی ناهێنێت، ناوەندێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد

ناس کورد-

بەپێی ڕاپرسییەكی ناوەندێكی پەیوەندیداری ئەمریكا دەركەوتووە، ڕێژەیەكی زۆری ئەوانەی كە لە نەخۆشی کۆرۆنا چاك دەبنەوە چەند نیشانەیەكی سەختی پەتاكەیان تاماوەیەك لەگەڵدا دەمێنیتەوە، لەوانەش شەكەتی و كۆكە و ژانەسەری بەردەوام.

 

بەپێی ڕاپۆرتێكی ناوەندی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستنی ئەمریكا، نزیكەی سێیەكی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەوانەشی كە پێویستی نەكردووە لە نەخۆشخانەكان بخەوێنرێن دۆخی تەندروستییان تا سێ هەفتە لەدوای پشكنینی توشبوونیان بە ڤایرۆسەكە چاك نابێتەوە.

 

تۆڕی هەواڵی NBC لەسەر زاری كیت کە توشبوویەکی کۆرۆنا بووە دەڵێت، "هێشتا تا و شەكەتی و لێدانی خێرای دڵ و تەنگەنەفەسی و كیشەی خەوی لەكۆڵ نەبووەتەوە، ئەوەش دوای 29 ڕۆژ بەسەر چاكبوونی لە پەتاكە."

 

ناوەندەكە پشتی بەستووەتە بە ڕاپرسییەك كە لەنێوان 274 توشبووی كۆرۆنادا ئەنجامدراوە، بەپێی ئەنجامەکە، 35% نەیانتوانیووە بگەنەوە بە تەندروستیەكی باش لەدوای چەند هەفتەیەكیش بەسەر چاكبوونەوەیان لەو پەتایە.

 

20%ی نمونەی ڕاپرسییەكەش بەسەر چینی تەمەنی نێوان 18 بۆ 34 دابەشبووە.

 

ڕاپرسیەكە بەراوردی لەنێوان كۆرۆنا و ئەنفلۆنزای ئاساییدا كردووە كە چاكدەبنەوە، بەوپێیە دەركەوتووە نزیكەی 90% توشبووانی ئەنفلۆنزا لەدوای دوو هەفتە بەسەر توشبوونیان چاكدەبنەوە.

 

ڕاپرسییەكە ئەوەشی دەستنیشانكردووە، لەدوای چاكبوونەوەش لە كۆرۆنا چەند نیشانەیەكی سەرەكی تاماوەیەك لەگەڵ چاكبوواندا دەمێنیتەوە لەوانە شەكەشتی و كۆكەی بەردەوام و ژانەی سەری بەردەوام.