ناس کورد-
ئیدارەى گەرمیان بڕیاری دا لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ بکرێت و ڕێگە نادرێت بە پرسە و سەرقەبران و نۆجەژنە، بەڵام مزگەوتەکان بۆ نوێژە فەرزەکان دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیدارەى گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بۆ هەر مەبەسێک ڕێگەپێدراو نییە، هەروەها هاتوچۆی نێوان ئیدارە و پارێزگاکان بە ڕێگەپێدانی ئەلیکترۆنی دەبێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ڕێستۆرانتەکان دەکرێنەوە بەڵام پێویستە ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر و کەلوپەلی سەفەری بەکاربهێنن.