گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوتەم پێگەیە لەماوەى ساڵێکدا

هاوپەیمانان پێگەیەکى سەربازى رادەستى عێراق دەکەنەوە

2020.07.25 - 09:23
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانان پێگەیەکى سەربازى رادەستى عێراق دەکەنەوە

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى پێگەى سەربازى خۆى لە بنکەى سەبازى بسمایە لە بەغدا رادەستى هێزە ئەمنییەکانى عێراق کردەوە، لە چوارچێوەى رادەستکردنى پێگە و بنکە سەربازییەکان، ئەوەش حەوتەم پێگەیە لەماوەى ساڵێکدا رادەستى بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا جبرالد ستريكلاند جیگرى فەرماندەى هێزە هاوبەشەکانى هاوپەیمانان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێگەى سەربازى خۆیان لە سەربازگەى بسمایە رادەستى هێزە ئەمنییەکانى عێراق کردووە، بەهۆى سەرکەوتنەکانى ئەو هێزانە لەشەڕى دژى داعشدا.

 

وتیشى "کاردەکەین لەسەر پێداچونەوە بە جێگیربوونى هێزەکانمان لەعێراق، ئەو جموجۆڵە سەربازییە ماوەیەکى درێژە بە هەماهەنگى لەگەڵ عێراق پلانمان بۆ داناوە".

 

پێگە سەربازییەکەى هاوپەیمانان لە بنکەى سەبازى بسمایە هێزێکى ئیسپانیاى لێجێگیرکرابوو، کە تێیدا مەشق بە نزیکەى 50 هەزار سەربازى عێراقى کراوە.

 

عەقیدى ئیسپانى  ليوبولدو راميريز  ڕایگەیاند "خولەکانى مەشقکردن سەرکەوتنى گەورەیان بەدەستهێناوە بەشێوەیەک کە عێراقییەکان بتوانن لەداهاتوودا بەردەوامى پێ بدەن".

 

باسى لەوەشکرد، هێزەکانیان لەمساڵدا بەردەوام بوون لە گواستنەوەى سەرباز و کەلوپەلەکان بە هەماهەنگى لەگەڵ عێراق.