کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز
.
پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبوک هاک کراوە و پۆستێکی تێداکراوە کە هەندێک بەرپرسی ئەمنی سلێمانی بە "گەندەڵ" ناودەبات.
.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سلێمانی بۆ ناس کورد پشتڕاستی کردەوە پەڕەی فەرمی پۆلیسی سلێمانی هاک کرابێت، ڕایگەیاند: "ئەو پەڕەیە لە ئێستادا لە دەستی پۆلیسی سلێمانیدا نەماوە".
.
لە پەڕەکەدا، پۆستێک کراوە کە ناوی چەند بەرپرسێکی ئەمنی سلێمانی هێنراوە و وێنەکانیشیان دانراوە و بە "گەندەڵ" وەسف کراون.
.
سەرچاوەکەی پۆلیسی سلێمانی ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەک بدەن لەوەی لە کوێوە پەڕەکە هاککراوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنەوەی پەڕەکە.
.
.