گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى ڤاکسین ناتوانێت بنەبڕى بکات؟

زانایەکى بەناوبانگى ئۆکسفۆرد: کۆرۆنا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە

2020.07.24 - 18:28
زانایەکى بەناوبانگى ئۆکسفۆرد: کۆرۆنا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە

ناس کورد-

 

لەکاتێکدا جیهان چاوى لە بەریتانیایە بۆ ئەنجامدان و ڕاگەیاندنى دەرەنجامى دوایین تاقیکردنەوە لەبارەى ڤاکسینى کۆرۆناوە، یەکێک لەگەورە زانایانى بوارى سیستەمى بەرگرى جەستە لەو وڵاتە شۆکێکى گەورەى ڕاگەیاند.

 

پرۆفیسۆر  جون بيل زاناى دیار و مامۆستاى پزیشکى لە زانکۆى ئۆکسفۆرد، پەرلەمانتارانى بەریتانیاى ئاگادارکردەوە لەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە، هۆکارى تووشبوون بەو ڤایرۆسە هەرگیز بنەبڕناکرێت.

 

ئەو زانایانە لە وتەیەکدا لەمیانەى کۆبوونەوەى لیژنەى تەندروستى و هاوکارى کۆمەڵایەتى لە پەرلەمانى بەریتانیا بەڵگەیەکى خستەڕوو لەبارەى ئەوەى هەر ڤاکسینێکى چاوەڕوانکراو پێناچێت کاریگەرى بەردەوامى هەبێت بۆ ماوەیەکى درێژ.

 

هەروەها نمونەى بە ئیفلیجى منداڵان هێنایەوە کە بەهۆى ڤایرۆسەوە تووشى منداڵان دەبێت و وتى "ڤاکسینێکى ئاسان هەیە لەدژى، بەڵام بەهەمیشەیی نەخۆشییەکە ماوەتەوە".

 

وتیشى "تێبینى ئەو دۆخە سەختە بکەن کە زانایان و پزیشکان روبەڕووى بوونەوە بۆ بنەبڕکردنى نەخۆشى ئیفلیجى منداڵان، سەربارى ئەوەش بەرنامەى بنەبڕکردنى ڤایرۆسەکە نزیکەى 15 ساڵە بەردەوامە، بەڵام بە ئامانجەکەى نەگەیشتووە کە خۆى دەبینێتەوە لە بنەبڕکردنى تەواوەتى نەخۆشییەکە".

 

"بۆیە کۆرۆنا دێت و دەچێت، وەرزى زستان چالاکبوونى دوبارەى ڤایرۆسەکە بەخۆوە دەبینێت"، زاناکە وادەڵێت.

 

وتەکانى ئەو زانایە لەکاتێکدایە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوەى لەسەر ئاستى جیهان و ژمارەى توشبووان 15 ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە، کە زیاتر لە هەشت ملیۆنیان لە قاڕەى ئەمریکایە، زیاتر 600 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش چەندین وڵاتى ناچارکردووە رێوشوێنى نوێی تەندروستى بگرنەبەر.