گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بیڵ گەیتس دەستی لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەیە؟

2020.07.24 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
بیڵ گەیتس دەستی لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەیە؟

ناس کورد-

بیڵ گەیتس، ملياردێر و دامەزرێنەرى كۆمپانياى مايكرۆسۆف ئەو تۆمەتانەى ڕەتكردەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵايەتیيەكان بڵاودەكرێنەوە و تۆمەتبارى دەكەن بەوەى كە لە پشت بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆناى نوێوەيە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گەیتس لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵى "CNN"ى ئەمريكى باسى لەوەكردوە، ئەو بيردۆزانە دەرئەنجامی تێکەڵەیەکن لە "دەرکەوتنی پەتا و تۆڕە كۆمەڵايەتیيەكان و ئەو کەسانەى بەدوای لێکدانەوەى خراپدا دەگەڕێن."

 

باسى لەوەشكرد، دامەزراوەكەى پارەى زۆرى خەرجكردووە بۆ ئەو گروپانەى ڤاكسين دەكڕن بە ئامانجى پاراستنى گيانى خەڵك، هيواخوازە ئەو بیردۆزی پلانگێڕيانەى باسدەكرێن نەبنە هۆى هەڵاتنى خەڵك لە ڤاكسينەكان كاتێك دروست دەكرێن و بڵاودەكرێتەوە.

 

گەیتس ئەوەشى ڕوونكردوەتەوە، متمانەى زۆرم بەوەيە كە ڕاستيەكە ئاشكرا دەبێت و ئەو بيردۆزانەشى باس لە پلانگێڕى دەكەن لەناودەچن.

 

لەماوەى ڕابردودا چەندين وتار و ڕاپۆرت و وێنەى دروستكراوى ساختە لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بە چەندين زمان بڵاوكرانەوە كە هەندێكيان بیڵ گەیتسیان تۆمەتبار دەكرد، لە بەشێكياندا هاتبوو ناوبراو دەيەوێت كە 15%ى دانيشتوانى زەوى لەناو ببات ئەوەش لەڕێگەى بەكارهێنانى ڤاكسينەوە.

 

سەرۆكى كۆمپانياى مايكرۆسۆفت داواش دەكات كە ڤاكسين و دەرمان بەشێوەيەك دابەشبكرێن بۆ ئەوانەى كە زياتر پێويستيان پێيەتى نەك ئەوانەى پارەى زياتر دەدەن.

 

هەندێك لە بيردۆزەكان باس لەوەدەكەن بیڵ گەیتس دەيەوێت پەتاى كۆرۆنا وەك هەل بەكاربهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنى خەڵك، هەندێك لە دەنگۆكانيش باسيان لە ژەهراوىكردنى بەكۆمەڵ لە ئەفريقا دەكرد.

 

هەندێك لەو دەنگۆيان باسى ئەوەشيان دەكرد، كە نوسينگەى لێكۆڵينەوەى فيدراڵى ئەمريكى "FBI" بە تۆمەتى تيرۆرى بايەلۆجى لێكۆڵينەوەى لە گەیتس كردووە.

 

پێشتريش تيمى لێكۆڵينەوە لە ڕاستى هەواڵ لە ئاژانسى "فرانس پرێس" ئەوەى بڵاوكردبووەوە، دەيان پڕوپاگەندە لە چەندين تۆڕى كۆمەڵايەتى گەیتس تۆمەتبار دەكەن، لەکاتێکا ئەو ملياردێرە بڕى 250 مليۆن دۆلارى بۆ پشتگيرى ڕووبەڕووبونەوەى پەتاى كۆرۆنا دابين كردووە، هەروەها ماوەى 20 ساڵە كار دەكات بۆ پەرەپێدانى سيستمى تەندروستى لە ژمارەيەك وڵاتى هەژاردا.