ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند، لەو ماوەیەدا 18 هەزار و 234 پشکنین ئەنجام دراون، سەرئەنجام دوو هەزار و 485 توشبووی نوێ تۆمار کراون.
بەپێی ئامارەکە کە ئەمڕۆ هەینی، 24ی تەموزی 2020، بڵاوکراوەتەوە، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 104 هەزار و 711 حاڵەت، توشبووە نوێیەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:
بەغدا\ڕەسافە: 382
بەغدا\کەرخ: 375
شاری پزیشکی: 69
نەجەف: 125
سلێمانی: 141
هەولێر: 101
دهۆک: 3
کەربەلا: 187
کەرکوک: 137
دیالە: 88
واست: 105
بەسرە: 258
میسان: 60
بابل:140
دیوانیە: 71
زیقار: 61
ئەنبار: 15
موسەنا: 36
نەینەوا: 28
سەڵاحەدین: 100
هەروەها لەو 24 کاتژمێرەدا، هەزار و 863 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە، ژمارەى گشتیی چاکبووەکان گەیشتە 71 هەزار و 268 حاڵەت.
هەروەها 90 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمارکراون و ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتە چوار هەزار و 212 کەس.