گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە کەمترین زیانەوە لێی دەرچوون

لێكۆڵينەوەيەك نهێنی سەرکەوتنی نيوزلەندييەكان بەسەر كۆرۆنادا ئاشکرا دەکات

2020.07.24 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵينەوەيەك نهێنی سەرکەوتنی نيوزلەندييەكان بەسەر كۆرۆنادا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

لێكۆڵينەوەيەك نهێنى سەركەوتنى نيوزلەندا لە كۆتایهێنان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ ئاشكرا دەكات و تێيدا هاتووە، نيوزلەندييەكان پابەندن بە ڕێوشوێنەكانى پاكژى و متمانەى تەواويان بە دەسەڵاتدارانى وڵاتەكەيان هەيە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لێكۆڵينەوەكە زانكۆى "ماسێى" نيوزلەندى ئەنجامى داوە و بۆچوونى زياتر لە هەزار كەس وەرگيراوە دواى كۆتايهاتنى ڕێوشوێنەكانى داخستن، ئەوەش بۆ ئەوەى ڕاى هاوڵاتيانى ئەو وڵاتە لەسەر وەڵامدانەوە پەتاكە بزانرێت.

 

لەو بارەيەوە دكتۆر جاگاديش ساكر، وانەبێژ لە كۆلێژى پەیوەندییەکان و ڕۆژنامە و بازاڕكردن لە زانكۆى ماسێى ئاماژەى بەوەداوە، هەموان لە نيوزلەندا بەيەكەوە وەستان، بەشێكى ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بڕوامان بە تواناى شارەزايانى سياسى و تەندروستى وڵاتەكەمان هەيە.

 

باسى لەوەشكردوە، نيوزلەندا پەتاكەى تێپەڕاند، ئەويش لەڕێگەى پەيامە تەندروستيیە سادە و ئاشكراكرانەوە، بە هێمنى و لەسەرخۆييەكى گەورەوە مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتياندا كرا، تەنانەت ئەو كاتانەشى كە داواى گۆڕانكارى گەورە و قورسيان دەكرد.

 

وڵاتى نيوزلەندا تەنها هەزار و 500 توشبوو و 22 گيانلەدەستدانى بە پەتاى كۆرۆناى نوێ تۆمار كرد، ئەوەش بەهۆى سەپاندنى ڕێوشوێنى توند و داخستنى سنورەكان و جێبەجێكردنى ڕێوشوێنەكانى داخستنى پێشوەخت، كە زۆر لە پێش وڵاتەكانى ترەوە ئەوەى كرد و هەر لە 25ی ئازاری 2020ەوە ڕێوشوێنەكانى پەيڕەوكرد.

 

زانايان ئەوەشيان ئاشكرا كردوە، نيوزلەندييەكانى ئاستێكى باڵاى هۆشيارى و زانياريان هەيە دەربارەى نەخۆشيەكە و چۆنێتى بڵاوبونەوەى، لە كۆى 10 كەس هەشت کەسیان وتويانە كە بەردەوام شوشتنى دەستيان پەيڕەو كردوە و لەكۆى هەر 10 كەسيێكيش نۆ کەسيان باسيان لەوەكردوە كە دوركەوتنەوەى كۆمەڵايەتيەكان پەيڕەو كردوە.

 

جەختیشکراوەتەوە کە سەرجەم نيوزلەنديەكان زۆر باش ڕاستيەكان دەربارەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ دەزانن و لە هەر 10 كەسێك نۆ کەسیان دەزانن نيشانەكانى نەخۆشييەكە چين و چۆن مامەڵە بكەن و خۆيان بپارێزن، هەروەها چۆن دەگوازرێتەوە، هەروەها زۆرينەيان توانيويانە هەواڵ و ڕاپۆرتە ساختەكان لەسەر پەتاكە لە ڕاستيەكان جيابكەنەوە.

 

بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە، 94% خەڵکەکە دەزانن كە تەنها بە تەمەنەكان مەترسى توشبوونيان لەسەر نييە هەروەها تاوەرەكانى نەوەى پێنجەم G5 هيچ پەيوەنديەكى بە بڵاوبونەوەى كۆرۆناوە نييە، سەرەڕاى ئەوەش پەتاكە زيانى زۆرى لە نيوزلەنديەكان داوە لە هەر پێنج كەسێك يەكێك كارەكەى لەدەستداوە و ناتوانن بژێوى ژيانيان بەپێى پێويست دابين بكەن.

 

لە هەر 10 كەسێك كە بەشدارى لێكۆڵينەوەكەيان كردووە چواريان باسيان لەوەكردوە كە خۆيان يان يەكێك لە ئەندامانى خێزانەكانيان تووشى بێزارى و دڵتەنگى بوون ياخود كێشەيان لە خەوتندا بۆ دروستبووە.

 

لێكۆڵينەوەكە دەشڵێت، لە هەر سێ نيوزلەنديەک یەکێکیان پێيى وايە ڤايرۆسەكە لە تاقيگەدا دروستكراوە، لە هەر چوار كەسێكيش یەکێکیان پێى وايە چوونە بەر خۆر و گەرماى زۆر لەوانەيە ببێتە هۆى ڕێگەگرتن  و كوشتنى ڤايرۆسەكە.

 

دكتۆر ساكر باسى لەوەكردوە، نيوزلەندييەكان پشتگيريەكى گەورەى رێوشوێنەكانى ڕێگەگرتن لە هاتنى پەنابەران و گەشتياران و رێوشوێنەكانى تر كردووە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كەرتى گەشتيارى بڕبڕەى ئابورى ئەو وڵاتەيە.