گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یۆنان پڕۆسەى پێدانی ڤیزا بە خوێندکارانی بیانی خێراتر و ئاسانتر دەکات

2020.07.24 - 14:46
App store icon Play store icon Play store icon
یۆنان پڕۆسەى پێدانی ڤیزا بە خوێندکارانی بیانی خێراتر و ئاسانتر دەکات

ناس کورد-

بەپێی پڕۆژەیاسای خوێندنی تایبەت کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە، یۆنان پڕۆسەی پێدانی ڤیزا بەو خوێندکارە بیانیانەى کە خوازیارن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەو وڵاتە بخوێنن ئاسانتر و خێراتر دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی Kathimeriniی یۆنانی ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندن، نزیکەى دوو هەزار خوێندکاری بیانی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەو وڵاتە تۆمار کراون.

 

بەپێی ماڵپەڕەکە، بە بەردەوامی سکاڵا هەبووە لەبارەى دواکەوتن و بوونی کێشە لە دەرکردنی ڤیزا، "ئەوەش کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر چوون و خواستی خوێندکارانی چەند وڵاتێک بۆ یۆنان تاوەکو لەوێ بخوێنن."

 

بەپێی بڕگەیەک لە پڕۆژەیاساکە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەڵکشانێکی باش هەیە لە ژمارەى ئەو خوێندکارانەى خوازیار بوون کۆرسەکانی زمان لە یۆنان بخوێنن.

 

بڕگەکە دەشڵێت، "ئەو خوێندکارانە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان دەبنە باڵیۆزێکی بە ئەمەک بۆ یۆنان، هەروەها سودێکی زۆریشی دەبێت بۆ ئابوری ئەو وڵاتە."