گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە حزبوڵا ئاشکرای دەکات

ئەنجامى سەردانەكەى كازمى.. تاران ڕێگرى لەبەردەم هەوڵەكانى كازمى دروست ناكات

2020.07.24 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى سەردانەكەى كازمى.. تاران ڕێگرى لەبەردەم هەوڵەكانى كازمى دروست ناكات

ناس کورد-

ڕۆژنامەى ئەخبارى لوبنانى ڕاپۆرتێكى لەسەر سەردانەكەى مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێڕاق بۆ ئێران بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت، گفتوگۆکان دوو لایەنی هەبووە، بازرگان و ئابوری لە لایەک و سیاسی و ئەمنیش لە لایەکی ترەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی ئەخباری نزیک لە حزبوڵای لوبنانی دەڵێت، سەردانەكەى كازمى بۆ تاران ئەنجامێكى هەبوو ئەويش بريتييە لە بازنەى بڕيارەكان لە تاران، كە پشتگيرى حكومەتى فيدراڵى ئێستا و سەرۆكەكەى دەكات بۆ تێپەڕاندنى ئەم قۆناغە هەستيارەى كە ئێستا عێڕاقى پێدا تێپەڕ دەبێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەم ئەنجامە ئامانجەكانى بريتييە لە "نزيكبونەوەى نوێى ئێران و چۆنێتى ئيدارەدانى پەيوەندیيەكانى لەگەڵ عێراقدا، ئەوەش دواى كوشتنى قاسم سولەيمانى و ئەبومەهدى موهەنديس لەلايەن ئەمريكيەكانەوە، ئەم لێكنزيكبونەوەيەش پێويستى بە پشتگيرى دەوڵەتى عێراقى هەبوو هەروەها پێويستى بە هاوكارى حكومەتە بەشێوەيەكى جدى بۆ هەستانەوەى دامەزراوەكانى."

 

ڕاپۆرتەکە جەختیشی کردووەتەوە کە "ئەو لێكنزيكبونەوەی ئێرانیش دوو ڕای جیاواز و دژیەکی لەگەڵدایە ناو ناوەنی بڕیاری تاراندا، لایەنێک لەگەڵ دياركردنى كازمى وەك سەرۆكوەزيران دەرکەوت و داواى كرد پشتگيرى تەواو بكرێت و كەشێكى لەبار بڕەخسێنرێت بۆ سەرخستنى ئەزمونەکەى، بەڵام لايەنى دووەم بەشێوەيەكى شەرمنانە و مەرجدار پشتگيرى خۆى بۆ ئەم لێكنزيكبونەوەيە پيشاندا."

 

ڕاپۆرتەكە ئەوەشى باسكردوە، لەلايەكى ترەوە هەڵوێستى ماڵى شيعى پەرش و بڵاو بوو بەتايبەتى كە چەند لايەنێكيان ئاشكرايانكرد بەرەى ئۆپۆزسيۆن بۆ حكومەتەكەى كازمى دروست دەكەن، كە ئەمانەش لەژێر پەردەيەكى چەكدارى ئێرانيدان و بڕياريانداوە كە زيان لە بڕيارەكانى ئەم دواييەى كازمى بدەن.

 

لەنێوان جياوازى بۆچونەكان لە ئێران و دابەشبونى ماڵى شيعى لە عێراق كازمى ڕوويكردە تاران، كە بڕياربوو وێستگەى دووەمى سەردانەكانى بێت و پێش ئەوە بچێتە سعوديە سەردانەكە پێش چەند كاتژمێرێك لە ئەنجامدانى دواخرا، بەپێى هەندێك سەرچاوەش دواخستنەكە بەهۆى فشاری ئەمريكاوە بووە لەسەر رياز بەتايبەتى دواى سەردانى ئەم دواييەكەى محەمەد جەواد زەريف، وەزيرى دەرەوەى ئێران بۆ بەغدا.

 

كازمى لە تاران چاوى بە گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە كەوت، دەتوانرێت بوترێت گفتوگۆكان دوو ڕێچکەى سەرەكيان گرتە بەر، ئەوانيش "ئابورى - بازرگانى" و "سياسى - ئەمنى"، لە ڕێچكەى یەکەمدا هەردوولا باسيان لە ڕێگەكانى پەرەپێدانى پەيوەنديە دووقۆڵيەكان و چۆنێتى بەرزكردنەوەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هەردولا بوو بۆ 20 مليار دۆلارى ساڵانە كرد، هەرچى ڕێچكەى دووەميشە عەلى خامنەيى، ڕێبەرى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران جەختی لەسەر ئەوە كردبووە كە پێويستە حكومەتى عێڕاق بە پەلە بڕيارى پەرلەمان بۆ دەركردنى هێزە بيانيەكان لە عێراق جێبەجێ بكات.

 

لەڕووى سياسەوە ئەنجامى سەردانەكە يەكخستنى ناوەندی بڕيارى ئێرانييە لەسەر كازمى و تەئكيدكرنەوە لەسەر گرنگى پشتگيريكردنى خۆى و حكومەتەكەى لە قۆناغى داهاتودا، ئەوەش لەلايەن سەرجەم لايەنە عێراق و ئێرانيەكانەوە، گەشەسەندنەكان مژدەى خێريان پێ نييە و قۆناغەكە پێويستى بەوەيە هەموان بەيەكەوە كاربكەن، بەپێچەوانەوە ڕووخانى ئابورى بەرێوەيە و خۆلادان نييە لێى، ئەوەش یەکەمجار گورز لە پرۆسەى سياسى دەدات و دواتر ژێرخانى دەوڵەت.

 

هەروەها بە كازمى وتراوە سەركەوتنى لەو دەستكەوتانەدا واتاى ئەوەيە كە وەك بژاردەيەكى ستراتيژى دەستى پێوەدەگرن و نامەكە ئەوەيە كە سەركەوتن واتاى ولايەتى دووەمە.

 

يەكخستنى بۆچونەكان لە ڕۆژانى داهاتوودا دوو بابەتى گرنگ دەسەپێنێت:

 

1- چڕكردنەوەى ڕێوشوێنە جياوازەكانى كازمى بۆ دووبارە سەپاندنەوەى شکۆی دەوڵەت و هەستانەوەى ئابورى و خۆلادان لە ڕووخان و مايەپوچبوون، هەروەها جێبەجێكردنى بڕيارى پەرلەمان بۆ كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا.

 

2- داواكارى تاران و هاوپەيمانە نێودەوڵەتيەكانى بۆ هێوركردنەوەى هەندێك هێزى عێراقى لە بژاردە و ئاراستەكانيان بۆ ئەوەى كۆسپ لە بەردەم ئەركەكەكانى كازمى كەمبكەنەوە بۆ نزمترين ئاست ياخود بچنە قۆناغى ئۆپۆزسيۆن و پشتگيرى جوڵانەوەى ميللى بكەن تا ئەوپەڕى.

 

بەپێى زانياريەكان، لە قۆناغى داهاتوودا ماڵى شيعى پشتگيرى حكومەتەكەى كازمى دەكەن و لەگەڵيدا دەوەستن، هەندێكيان دەيانويست لە چەند ڕۆژى داهاتوودا زنجيرەك جوڵانەوەى دژ ئەنجام بدەن، ئەويش ئەگەر بارودۆخەكە بەو ئاراستەيدا ڕۆيشت كە كازمى و تارانيش دەيانەوێت.