ناس کورد-
فەرماندەیی پۆليسى پارێزگاى موسەنا ئاشكرايكرد، كەسێك بە تۆمەتى دەستدرێژى سێكسى بۆ سەر كچێكى منداڵى تەمەن نۆ ساڵ لە يەكێك لە ناوچەكانى سەماوەی ناوەندی پارێزگاکە دەستگير كراوە كە تەمەنى لە پەنجاكاندايە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشى ڕاگەياندنى پۆليس لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دەزگا ئەمنیيەكان هەواڵيان پێگەيشت كە ڕووداوێكى تاوانكارى ئەنجام دراوە و دواتر لە پزيشكى دادوەرى پشكنين ئەنجام دراوە بۆ زانينى ڕاستى ڕووداوەكە.
دەشڵێت، "پياوێك كە تەمەنى لە پەنجاكاندايە دەستدرێژى سێكسى كردووەتە سەر كچێكى منداڵ كە تەمەنى تەنها نۆ ساڵە."
پۆليسى موسەنا ڕونیشیکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرايەتییەکەیان دەستبەجێ تيمێكى پێكهێنا بۆ كۆكردنەوەى زانيارى و دەستگيركردنى تۆمەتبارەكە، دواى دەستگيركردنيشى دانينا بە تاوانەكەيدا و بەپێى مادەى 393 لە ياساى سزادانى عێراقى ڕادەستى لايەنى دادوەرى و دادگاى تايبەتمەند كراوە."