ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەبارەی لێدوانێکی وەزیری وەزارەتەکەوە لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جەژن وەکو هەموو ساڵێک بە بەرزی ڕادەگیرێت
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە: "وەزیری ناوخۆ لە کۆبفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆکردووە."
ئەوەش هاتووە: "جەژنی قوربان جەژنێکی پیرۆزی موسڵمانانە و وەکو هەموو ساڵێک بە بەرزی ڕادەگیرێت، هەر رێکارێکیش کە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنیا بۆ رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە."