گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شا سەلمان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.. دوا زانیاری سەبارەت بە تەندروستیی

2020.07.23 - 20:02
شا سەلمان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا..  دوا زانیاری سەبارەت بە تەندروستیی

ناس کورد- 

نەشتەرگەريیەكى دەرهێنانى زراو بۆ شا سەلمان، پاشاى سعوديە ئەنجام دراو و ديوانى پاشايەتى ئەو وڵاتەش ئاشكرايكردوە، نەشتەرگريەكە سەركەوتوو بووە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تەموزی 2020، ديوانى پاشايەتى سعوديە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە، لەڕێگەى ئامێرەوە نەشتەرگەرى دەرهێنانى زراو بۆ شا سەلمان، پاشاى سعوديە ئەنجام دراوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، نەشتەرگەرييەكە لە نەخۆشخانەى "مەليك فەيسەڵ" ئەنجامدراوە و سەركەوتوو بووە، ناوبراو ماوەيەك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنى چارەسەر و خزمەتگوزارى، ئەوەش لەسەر رێنماييەكانى پزيشكانى تايبەتمەند.

 

پێش چەند ڕۆژێك شا سەلمان بردرايە نەخۆشخانەيەكى تايبەت لە ريازى پايتەختى سعودیە بۆ ئەنجامدانى چەند پشكنينێك بەهۆى هەوكردنى زراوەوە.

 

بڕياربوو لە چەند ڕۆژى ڕابردودا مستەفا كازمى سەرۆكوەزيرانى عێراق پێش سەردانەكەى تاران سەردانى عەرەبستانى سعوديە بكات و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەندين مەلەف كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆى نەخۆشكەوتنى شا سەلمانەوە سەردانەكە دواخرا.