گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان: سەبارەت بە کێشەکان سێ وەزیر دەنێرینە پەرلەمان

2020.07.23 - 19:33
حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان: سەبارەت بە کێشەکان سێ وەزیر دەنێرینە پەرلەمان

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نوسراوێکی پەرلەمانی کوردستانی لەبارەی، قەیرانی دارایی و موچەی فەرمانبەران و دانوستاندنەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دایەوە و ڕایگەیاند، سێ وەزیر، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەبن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی تەموزی 2020، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێکی بە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە.

 

لە نوسراوەکەدا هاتووە: "سەبارەت بە نوسراوی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی قەیرانی دارایی و موچەی فەرمانبەران و دانوستاندنەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، سێ وەزیر لە دانیشتنی پەرلەمان لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 28ی تەموز ئامادەدەبن."

 

بەگوێرەی نوسراوەکە، ئەو وەزیرانەی لە دانیشتنەکە ئامادەدەبن  پێکهاتوون لە هەریەک لە وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە،، پێشتر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێکدا داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد، چەند وەزیرێك بەپێی داوای لیژنەكانی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان لەسەر پرسە هەنووكەییەكان بنێرێتە پەرلەمان، بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژانی 26 و 27 و 28ـی ئەم مانگە.