ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهاوکاری لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سبەینێ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی دەکەن بەوەش 100 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت و کاریگەری لەسەر زیادبوونی ماوەکانی پێدانی کارەبا دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: "لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا، سبەینێ پرۆسەی تەكنیكی زیادكردنی غاز ئەنجامدەدرێت و 100 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاوینەدا بۆ ئەوەی بەپێی تواناو بەباشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتیان بكات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و وەرزی زستاندا، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەکات، ئەوەش بەهۆی زۆری خواست لەسەر کارەبا لەو دوو وەرزەدا.