گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا 100 هەزار کەسی تێپەڕاند

2020.07.23 - 16:04
عێراق؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا 100 هەزار کەسی تێپەڕاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی دوو هەزار و دوو هەزار و 361 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی دوو هەزار و 258 توشبووشی ڕاگەیاند، بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان لە عێراق 100 هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 947 پشکنینی کۆرۆنا کراون و دوو هەزار و 361 توشبوو تۆمارکراون."

 

ئاماژەی بەوەشكردوو، هاوکات دوو هەزار و 258 توشبوو چاکبوونەتەوە و 80 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەئێستادا ئامارەکانی کۆرۆنا لە عێراق بەمشێوەیەن:

توشبوو: 102 هەزار و 226

چاکبوونەوە: 69 هەزار و 405 (%68)

مانەوە لە نەخۆشخانە: 28 هەزار و 699

چاودێڕی چڕ: 375

مردن: 4112