گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارى لەبارەى ئەنجامدانى نوێژى جەژندا

وەزارەتى ناوخۆ قەدەغەى هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانى درێژکردەوە

2020.07.23 - 13:17
وەزارەتى ناوخۆ قەدەغەى هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانى درێژکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا قەدەغەکردنى هاتووچۆى نێوان پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى درێژکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "بەڕەچاوکردنى ئاسانکارى زیاتر بۆ ئەو هاووڵاتیانەى کارى ڕۆژانە و پێویستیان هەیە، ڕاگرتنى هاتووچۆى ئۆتۆمبیل لەنێوان پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ڕێگەپێدان لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەپێى سیستمى رێگەپێدانى ئەلیکترۆنى دەبێت کە هاووڵاتیان دەتوانن لەسەر وێب سایتى وەزارەتى ناوخۆ پڕى بکەنەوە".

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەروازە سنورییەکان بەڕووى گەشتیاران هەر بە داخراوى دەمێنێتەوە و تەنها بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى کراوە دەبن.

 

هەروەها بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "هاتووچۆى هاووڵاتیانى عێراقى و بیانى لەنێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا ئاسایى دەبێت".

 

جەختیشکراوەتەوە "هۆڵەکانى وەرزش و لەشجوانى و مەلەوانگە و هۆڵى بۆنەکان و ئاهەنگەکان بە داخراوەیى دەمێنەوە و پرسە و سەرقەبران رێگەپێدراو نییە و هەر کەسێک سەرپێچى بکات بەبڕى سێ ملیۆن دینار پێبژاردنى لێ وەردەگیرێت".

 

لەبارەى ئەنجامدانى نوێژى جەژن و هەینى لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆ هاتووە "نوێژى جەژنى قوربان و نوێژى هەینى لە مزگەوتەکان ئەنجام نادرێت".