گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارییەکی پزیشکی درک پێنەکراو’خوێ مرۆڤ توشى نەخۆشى شەکرە دەکات’

2020.07.23 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارییەکی پزیشکی درک پێنەکراو’خوێ مرۆڤ توشى نەخۆشى شەکرە دەکات’

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی تایبەت بە بواری پزیشکی بڵاویکردوە، بەپێچەوانەی زانیارییە باوەکان کە ئاماژەیان بەوە کردووە خواردنە شیرینییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، زانایان ئاشکرایان کرد، بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە خوێ مرۆڤ دوچاری نەخۆشی شەکرە و چەندین نەخۆشی درێژخایەنی دیکەی ترسناک دەکاتەوە.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ماڵپەڕی "میدیکەڵ نیوز"ى پزیشکی، زانایان ئەوەیان سەلماندووە (سۆدیۆم) خوێی (خواردن) و چێشت ڕوڵێکی باڵای هەیە لە توشبوونی مرۆڤەکان بەچەندین نەخۆشی دڕێژخایەن وەک (پەستانی خوێن، قەڵەوی و زیادبوونی کێشی لەش".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "زۆربوونی ڕێژەی سۆدیۆم لە لەشدا بەرگریی ماددەی ئەنسۆلین لە خوێندا کەمدەکاتەوە ئەوەش وادەکات مرۆڤ دوچاری نەخۆشی شەکرە ببێتەوە لە جۆری دووەم".

 

بەگوێرەی ماڵپەرەکە، "بەکارهێنانی ( 2.5 گرام ) خوێی ڕۆژانە چانسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەڕێژەی 43%دا بەرزدەکاتەوە هەروەها مرۆڤ دوچاری نەخۆشییەکی تریش دەکاتەوە کە پێی دەگوترێت نەخۆشی ( شەکرەی لادا) ئەوەش بەڕێژەی 73%دا.

 

 ئەوەش خراوەتەو ڕوو "ئەو کەسانەی کە بەدەست نەخۆشی شەکرەوە دەناڵێنن نابێت ڕێژەیەکی زۆرتر لە خوێ بەکاربهێنن، چونکە زیادبوونی ڕێژەی خوێ بۆ ئەو کەسانەی دەبێتە هۆکاری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ، جەڵتەى مێشک و نەخۆشییەکانی گورچیلە".