گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپرسییەک؛ جۆ بايدن بە جياوازيەكى ديار پێش دۆناڵد ترامپ كەوتەوە

2020.07.23 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپرسییەک؛ جۆ بايدن بە جياوازيەكى ديار پێش دۆناڵد ترامپ كەوتەوە

ناس کورد- 

ڕاپرسيەكى نوێ دەريدەخات كە "جۆ بايدن" پاڵێوراوى پارتى ديموكراتەكان لە هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆكايەتى ئەمريكا پێش دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئێستاى ئەو وڵاتە كەوتوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى راپرسییەک كە ئاژانسى ڕۆيتەرز/ ئيپسۆس لەنێوان 15 بۆ 21 ى ئەم مانگە ئەنجامیداوە، 46%ى دەنگدەران وتويانە كە پشتگيرى بايدن دەكەن لە هەڵبژاردنى داهاتوو كە بڕيارە 3\11\2020 ئەنجام بدرێت و 38% پشتگيرى دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوى كۆماريەكانيان كردوە.

 

هەرچى 16%ى ترە، خۆيان يەكلايى نەكردوەتەوە ياخود بەشدارى لە هەڵبژاردن ناكەن ياخود دەيانەوێت پشتگيرى پاڵێوراوى سێيەم بكەن.

 

بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە بايدن و ترامپ هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەيان لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان چڕ كردوەتەوە بۆ بەدەستهێنانى دەنگى  ئەو 16% كە تواناى ئەوەيان هەيە ئەنجامى هەڵبژاردنەكە بگۆڕن.

 

%70 ى ئەو دەنگدەرانەى كە وتويانە دەنگ بە پاڵێوراوى سێيەم دەدەن وئەداى ترامپيان بەدڵ نييە لە پۆستى سەرۆكايەتى ئەو وڵاتە و پێيان وايە وڵاتەكەيان بە ئاراستەيەكى هەڵەدا دەڕوات.

 

هەروەها 62% يان پێيان وايە كە ئابورى وڵاتەكەيان بەرەو ڕێگەيەكى هەڵە دەڕوات، هەست بە نيگەرانييەكى قوڵ دەكەن بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە كە تائێستا زياتر لە 145 هەزار ئەمريكى كوشتوە و بەهۆيەوە مليۆنان كەس بێكار بوون.

 

بەپێى هەمان ڕاپرسى، تەنها 38% ى بەشداربوان پشتگيرى ئيدارەدانى قەيرانى كۆرۆنايان كردوە لەلايەن ترامپەوە، 20% ى ئەوانەى خۆيان يەكلايى نەكردوەتەوە ياخود پشتگيرى پاڵوراوێكى سێيەم دەكەن لەناو ئەوانەدابوون كە لەو بڕوایەدان ئيدارەى ترامپ قەيرانى كۆرۆناى بەباشى بەڕێوەبردوە.