گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە ’ 143 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە’

2020.07.22 - 21:02
وەزارەتى تەندروستى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە ’ 143 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوى (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای لەشارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە چاکبوونەوەى 143 توشبوو کرد.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا ٢٢٩٥ پشکنینی نوێ، ئەنجامدراوە، بەمجۆرە: ٨١٢ هەولێر، ٦٣١ سلێمانی، ٢٥٨ گەرمیان، ٥٦٩ دهۆك، ٢٥ هەڵەبجە".

 

لەبارەى تۆمارکردنى توشبووى نوێش لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 210 توشبووى نوێ کراوە بەمجۆرە:٦٩ هەولێر،٨١ سلێمانی، ٤٠ گەرمیان، ١١ دهۆك، ٩ هەڵەبجە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 143 توشبوى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بەمجۆرە: ٩٦ هەولێر، ١٦ گەرمیان،٨ دهۆك، ٢٣ هەڵەبجە".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانە خراوەتەڕوو کە بە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیانلەدەستداوە کە 12 گیانلەدەستدانە بەمجۆرە:٤ هەولێر، ٦ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ هەڵەبجە".

 

هەروەها وەزارەت ئامارى گشتى توشبووان و چاکبوون و گیانلەدەستدانى بەهۆى ڤایرۆسەکە خستووەتە ڕوو کە بەم جۆرەیە:

 

کەڕەنتین ١٩٨٠٩ هاوڵاتی  (١٧٩٤٩ دەرچوو)

پشکنین ١٨١٤٩٣  (٧٧٤٥٧ هەولێر، ٥٩٩٨٨ سلێمانی، ٤٢٢٧٧ دهۆك، ١٧٧١ هەلەبجە)

تووشبوون ١١٥٧١  (٣١٤٢ هەولێر، ٧٦٧٢ سلێمانی، ٣٦٨ دهۆك، ٣٨٩ هەلەبجە)

چاکبوون ٦٣٠٩ (٢١٨٨ هەولێر، ٣٥٣١ سلێمانی، ٢٩٣ دهۆك،  ٢٩٧ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٨١٨  (٨٧٠ هەولێر، ٣٧٨٩ سلێمانی، ٧٥ دهۆك،  ٨٤ هەلەبجە)

مردن ٤٤٤  (٨٤ هەولێر، ٣٥٢ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)