گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

2020.07.22 - 20:43
ژمارەی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ناس کورد-

ماڵپەرێکی ئەمریکی بڵاویکردووە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ئێستادا 40ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە و ئاماژە بەوەشکراوە، لەڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە ڕیزبەندی 36دایە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان و بەپلەی چوارەمیش دێت لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "Worldometer"ى ئەمریکی، "ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2020دا گەیشتووەتە 40 ملیۆن و 255 هەزار و 989 کەس بەجۆرێک  بەراورد بەساڵی 2019 ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە ملیۆنێک کەس زیادی کردووە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "تێکڕای گەشەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە 2.32%دا و چڕی دانیشتوانەکەشی دەگاتە 92 کەس لەیەک کیلۆمەتر چوار گۆشەدا، هاوکات لە ئێستادا عێراق لە 0.52%ی کۆی گشتی دانیشتوانی سەر زەوی پێکدەهێنێت".

 

راپۆرتەکە رونیکردەوە "عێراق لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە پلەی 36ی هەیە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان و پلەی چوارەمیشى هەیە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەجۆرێک لە دوای هەریەکە لەوڵاتانی میسر،جەزائیر و سودانەوە دێت".  

 

خاوەندارێنی ماڵپەڕی  "Worldometer"ى ئەمریکی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای "Dadax" کە لە ئێستادا یەکێکە لەهەرە گرنگترین و باوەرپێکراوترین ئەو ماڵپەرە جیهانیانەی کە لەو بواردا کار دەکەن.