کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
.
سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند، نزیکەی 1500 تیرۆریست کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕیان کردووە گەیشتووەنەتە ناو خاکی ئەوروپا.
.
ئەلێکساندەر بۆردانۆف، سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا لە کۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جیهانی، ڕایگەیاند: "نزیکەی 1500 تیرۆرست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دزەیان کردووەتە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپاوە".
.
بە وتەی بۆردانۆف، ئەو کەسانە زۆربەیان پیاوانی چەکداری تیرۆریستن کە بە ئەگەری زۆر بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی ڕەوانەی ئەوروپا کراون.
.
بۆردانۆف ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا چەکدارانی داعش بە شێوەی تۆڕ و ڕێکخراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەوە ئەوروپا، ئاسیای ناوەندی، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و لیبیا دەڕۆن.
.
سەرۆکی دەزگای فیدڕاڵی ئاسایشی ڕووسیا جەختیشیکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی داعش و قاعیدە زۆریان لێ کوژراوە لە سووریا و عێراق، بەڵام هێشتا چەکدارەکانی سەر بەو گروپانە هەڕەشەی جیدین بۆ سەر هەموو جیهان.
.
.