گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 

زۆرترین توشبوى کۆرۆنا لە پێنج وڵاتە و ئەمریکاش لەسەر ئاستى جیهان یەکەمە

2020.07.22 - 17:11
زۆرترین توشبوى کۆرۆنا لە پێنج وڵاتە و ئەمریکاش لەسەر ئاستى جیهان یەکەمە

ناس کورد-

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 15 ملیۆن کەسی تێپەڕاند، پێنج وڵاتیش لەسەرووی ڕیزبەندى وڵاتانی جیهاندان لە ژمارەى توشبوون بە ڤایرۆسەکە، هاوکات ئەمریکاش لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ژمارەی توشبوون بەو پەتایەی تیادا تۆمارکراوە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی"ڕۆیتەرز"، لە ئێستادا پێنج وڵات لە جیهاندا لەسەرووی ڕێزبەندی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین ژمارەی توشبوونیان بە پەتاکەی تێیدا تۆمارکراوە کە پێکهاتوون لە (ئەمریکا، بەرازیل،هیندستان، ڕوسیا و باشوری ئەفریقیا).

 

ئاماژە بەوەش کراوە، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا 15 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر خێرا لە هەردوو کیشوەری ئەمریکادا تەشەنەدەکات بەجۆرێک لە ئێستادا نیوەى ژمارەی مردن و توشبوون بە پەتاکە لە جیهاندا لەو دوو کیشوەرە تۆماردەکرێت".

 

بەگوێرەى ئەو داتایانەى کە "ڕۆیتەرز" بڵاویکردوەتەوە، " ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون لە ئەمریکا سێ میلۆن کەسی تێپەڕاندووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "وڵاتی کەنەدا لەم هەفتەیەدا جارێکی تر پەتاکە بەشێوەیەکی تووند  تێیدا تەشەنەی کردووە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو، و ڵاتی ئەڵمانیاش لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 454 حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە، ژمارەی توشبووانیش بە نەخۆشییەکە لە فەرەنسا زیاتر لە 214 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی شەش هەزار حاڵەتی توشبوون و165 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا تۆمارکراوە و501  حاڵەتی توشبوو بە نەخۆشییەکە لە ئۆستورالیا تۆمارکراوە. 

 

  لە وڵاتانی بەرازیل ژمارەی توشبووان بە پەتاکە گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 15 هەزار کەس و 81 هەزار کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردون.

 

ئامارەکان باسیان لەوەش کردووە، ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەڵکشانێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە لە باشوری ئەفریقیا بەجۆرێک ژمارەی توشبوون بە پەتاکە 372 هەزار کەسی تێپەڕاندووە وزیاتر لە پێنج هەزارکەسیش بە هۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکەوە  گیانیانلەدەستداوە.

 

هەر ئەمڕۆ( چوارشەممە) دەسەڵاتی تەندروستیی چین ڕایگەیاند، 14 حاڵەتی نوێ بەڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و پێنج کەسیش بە ڤایرۆسەکە مردوون.

 

 بەگوێرەی ئامارەکان، لە وڵاتی پاکستان ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە 268 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، لە هێندستانیش ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکەگەیشتوەتە ملیۆنێک و 193هەزار کەس.