گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکى ناوەندى عێراق: مووچەى فەرمانبەران بەر لە جەژن خەرج دەکرێت

2020.07.22 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ناوەندى عێراق: مووچەى فەرمانبەران بەر لە جەژن خەرج دەکرێت

ناس کورد-

ئەمڕۆ (چوارشەممە) بانکى ناوەندى عێراق جەختى لەسەر زامنکردنى مووچەى فەرمانبەران بۆ مانگى تەموز کردەوە و رایگەیاند بەر لە هاتنى جەژن خەرج دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق لەسەر زارى بانکى ناوەندى عێراقەوە بڵاوى کردەوە "مووچەى فەرمانبەرانى عێراق بۆ مانگى تەموز زامنکراوە و بەیەک گوژمە بەر لە هاتنى جەژنى قوربان، خەرج دەکرێت.

 

مانگى رابردوو دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران نزیکەى دوو هەفتەیەک دواکەوت بەهۆى ئەو کورتهێنانەى کە بودجەى گشتى عێراق رووبەڕووى بۆتەوە بە کاریگەرى کۆرۆنا و دابەزینى نرخى نەوت.

 

ئەمە لە کاتێکدا لە هەرێمى کوردستان فەرمانبەران تەنها مووچەى مانگى شوباتى ئەمساڵیان وەرگرتووە و بەراورد بە عێراق پێنج مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش هۆکارى دابەشنەکردنى مووچە بۆ بڕینى بەشە بودجەى هەرێم لەلایەن بەغداوە بەهۆى رادەستنەکردنى نەوتى هەرێم بە بەغدا دەگەڕێنێتەوە کە پێشتر لە کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق رێککەوتنى لەسەر کرابوو.