گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان میکانیزمێکی پێشنیازکردووە بۆ چاودێریکردنی دەروازە سنورییەکان

2020.07.22 - 14:20
لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان میکانیزمێکی پێشنیازکردووە بۆ چاودێریکردنی دەروازە سنورییەکان

ناس کورد-

لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی كازمی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە دەروازە سنورییەكان گرنگە و ئەنجامی هەبووە، هاوکات پێشنیازێکی بۆ چۆنیەتی چاودێریکردنی دەروازەکان خستووەتەڕوو.

 

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقییەی وتووە، هەنگاوەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەوانە گۆڕینی یەكە سەربازییەكانی خاڵە سنورییەكان بە هێزی دیكە، دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكاندا هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دانانی كامێرای چاودێری لە خاڵە سنورییەكان و بەستنەوەی بە بەغدا كاروبارەكانی چاودێری و بەدواداچوون ئاسان دەكات و گرنگیدانی كارمەندانی دەروازە و خاڵە سنورییەكان بە ئامێری تەكنەلۆژی بۆ كاروبارەكانیان بە پێویست زانیوە بۆ خێراكردنی هاوردەكردنی شتومەك بۆ عێراق.

 

لە دوو هەفتەى ڕابردوودا سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستەی دەروازە سنورییەکان کرد چارەسەری كێشەكانی ئەو خاڵە سنورییانە و بەدەمەچوونی زیاتر كارەكانیان بكەن و گرنگی بدەن بە ڕێكخستنی كاری كارگیڕی و سنوردانان بۆ گەندەڵی و دەستدرێژیكردنە سەر موڵكی گشتی.

 

ئەوە لەکاتێکدا کازمی بە پلانێک هێزی تایبەتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ناردە دەروازەى سنوریی مەندەلی و مونزەرییە لە دیالە و سەرجەم دەروازە وشکانی و ئاوییەکانی بەسرە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و گەڕانەوەى دەسەڵات و شکۆی دەوڵەت بەسەر ئەو دەروازانەوە.