گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی سەردانەکەى بۆ ئێران کۆتایی پێ هێنا و نوسینگەکەشی ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا دەکات

2020.07.22 - 11:34
کازمی سەردانەکەى بۆ ئێران کۆتایی پێ هێنا و نوسینگەکەشی ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەردانەکەى مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری بۆ ئێران کۆتایی هات و نوسینگەکەشی ناوەڕۆکی کۆبوونەوە و دانیشتنەکانی ئاشکرا کرد.

 

دواین کۆبوونەوەى کازمی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی تەموزی 2020، ئەنجام درا لەگەڵ محەمەد قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، کۆبوونەوەکە دوو ڕۆژی خایاند و کازمی لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

 

وەک نوسینگەکەى دەڵێت، "کازمی و ڕۆحانی جەختیان کردووەتەوە لەسەر خواست و ویستی هەردوولا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوریی و کلتورییەکانی هەردوو وڵات، هەروەها لە بواری ڕوبەڕوبوونەوەى تیرۆر و هاوکاری تەندروستی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا، ئەوە جگە لە هەماهەنگی هاوبەش و بەردەوام لەپێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە."

 

دەشڵێت، "شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی کازمی و شاندی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجام داوە بۆ کاراکرنی ڕێککەوتنەکان لەنێوان هەردوو وڵات و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان و دۆزینەوەى میکانیزمی پێویست بۆ ئەنجامدانیان."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کازمی و شاندی یاوەری لەگەڵ محەمەد قاڵیباف، سەرۆکى پەرلەمانی ئێرانی کۆبوونەتەوە و باس لە هەوڵەکانی هەردوولا کراوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابوری و کۆرۆنا.