گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەكانی گەرما دەگاتە 53 پلە

سەختترین شەپۆلی گەرما ڕوو لە عێراق دەكات و یەک هەفتەش دەخایەنێت

2020.07.22 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
سەختترین شەپۆلی گەرما ڕوو لە عێراق دەكات و یەک هەفتەش دەخایەنێت

ناس کورد-

كەشناسانی دیاری عێراقی پێشبینی دەكەن لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرمای پڕوكینەر دەستپێبكات بەجۆرێك پلەكانی گەرما بگاتە 53 پلە لە چەند ناوچەیەكی عێراقدا و نزیكەی هەفتەیەكیشی پێبچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا عەلی كەربەلای، كەشناسی دیاری عێراقی ڕایگەیاندووە، وڵات دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی گەرمای توندەوە بەهۆی قوڵبوونەوەی كاریگەری توێژەی بەرزی ئاو و هەوای بەرزی شێداری هاوینەوە و هەروەها بەهۆی نیشتنەوەی باوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، شەپۆلە گەرماكە لەڕۆژی هەینی داهاتووەوە دەستپێدەكات و تا سێ ڕۆژی كۆتایی هەفتە داهاتوو كاریگەریی دەمێنێتەوە.

 

بەپێی پێشبینی كەشناسەكە دیارەكەی عێراق، پلەكانی گەرما لەڕۆژەكانی هەینی و شەممەدا لەناوچەی باكوور لەنێوان 45 بۆ 48 پلە دەبێت،و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و فوراتی ناوەڕاستدا 47 بۆ 51 پلە دەبێت و لە باشور 48 بۆ 50 پلە دەبێت و ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەش پلەكانی گەرما لە باشور و ناوەڕاست 48 بۆ 51 پلە دەبێت و لە باكوریش 45 بۆ 49 پلە دەبێت.

 

لەبارەی ئاڕاستەى باوە كەشناسە دیارەكەی عێراق دەشڵێت، ئاڕاستەكەی بەرەوە باشووری خۆرهەڵات دەبێتەوە و خێرایەكەی كەم دەبێت و ڕۆژی پێنج شەممەش گەرمێكی شێدار دەبێت.

 

داواش دەكات لەو  چەند ڕۆژەدا خەڵكی نەچێتە بەر خۆر.



لای خۆشیەوە، حوسێن ئەسەدی لەهەژمارەكەیدا لەتوێتەر ئەوەی ڕاگەیاندووە، شەپۆلەكە گەرمایەكی بەهێز دەبێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و تا كۆتایی مانگ دەمێنیتەوە هەرچەندە پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلە و پێشبینی ئەوەش دەكرێت بگاتە 53 پلە لەچەند ناوچەیەكی باشوور و ناوەڕاست.