گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای شەش مانگ لە توێژینەوە.. ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا کوشندەیە؟

2020.07.22 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
دوای شەش مانگ لە توێژینەوە.. ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا کوشندەیە؟

ناس کورد-

لەدوای شەش مانگ لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا، توێژەران توانیویانە لەو ماوەیەدا زانیاری گرنگ لەسەر توانای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كوشتنی مرۆڤ ئاشكرا بكەن، هەروەها دەیان توێژینەوەی زانستیش لە جیهاندا گەیشتوونەتە دەرئەنجامی گرنگ لەسەر زۆربەی لایەنە شاراوەكانی ڤایرۆسەكە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی كردووەتەوە، لەئێستادا توێژەرانی بوارەكە وەڵامیان لەبەردەستداییە لەبارەی توانای ڤایرۆسەكە بۆ كوشتنی توشبووان، ئەوەش دوای ئەوەی پاڵی بە جیهانەوە نا بۆ ئەوەی شۆڕشێك لە توێژینەوە ڕووبدات، هەموان دەستیانكرد بە پێشبڕكێ بۆ كردنەوەی گڕێکان و دۆزینەوەی ڤاكسینێك بۆ خۆپاراستن لێی.

 

لە ئەنجامی شیكردنەوەی چەند توێژینەوەیەكەوە كە دەزگا تایبەتیەكان یاخود حكومییەكان ئامادەییان كردووە، توێژەران ئەوەیان دۆزییەوە نەخۆشییەكە لە ڤایرۆسێكەوە سەریهەڵداوە لەنێوان 0.3% بۆ 1.5% توشبووانی دەكوژێت.

 

زۆربەی توێژینەوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، ڕێژەی نێوان 0.5% بۆ 1.0% واتای لەنێوان هەزار كەسی توشبوو بە نەخۆشییەكە 5 بۆ 10 كەسییان دەمرێت.

 

هەر بەپێی هەڵسەنگاندنەكان كە توێژینەوەكان لەسەر دۆخەكە ئەنجامیانداوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپەتای ئەنفلۆەنزای ساڵانە زیانمەندترە بەڵام وەكو پەتا گوازراوەكانی دیكە كە لەساڵانی دواییدا بەدەركەوتن بۆنمونە پەتا سارس و میرۆس و ئیبۆلا كوشندەتر نیە كە ڕێژەی مردنی توشبووانی ئەو پەتایە گەیشتە 10 % بۆ 50 %.



بەڵام كۆرۆنا دەبێتە هۆی كوشتنی ژمارەیەكی زۆرتر بەراورد بەو پەتایانە ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زیاتر بڵاو دەبێتەوە، ڤایرۆسی سارس 774 كەسی كوشت و مێرس 858 كەسی كوشت، بەڵام ئیبۆلا 11 هەزار و 300 كەسی كوشت، بەراورد بەوڤایرۆسانەش كۆرۆنا 618 كوشتووە و نزیكەی 15 ملیۆنیشی تووش كردووە.

 

ئەریك تۆنەر پزیشكی فریاكەوتن و توێژەر لەناوەندی جۆنز هۆپكنزی ئاسایشی تەندروستی ڕایگەیاندووە، نابێت تەنها سەیری ڕێژەی مردنەكان بكەن ماوەی بڵاوبونەوەی پەتاكە گرنگترە و ئەوەش لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا دەچەسپێت كەڤایرۆسێكە زوو تەشەنە دەكات ئەوەش واتای وایە مەترسییەكە لە ڕێژەی مردن و تەشەنە كردندا خۆی مەڵاسداوە.

 

توێژینەوەكان ئەوەشیان دەرخستووە، ڕێژەی مردنەكان بەپێی هۆكارەكان لەیەكتر جیاوازن، بۆ نمونە تەمەن و ڕەگەز و بوونی نەخۆشی پێشتر و هەروەها خزمەتگوزاری تەندروستیش ڕۆڵی هەبووە.

 

ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، بەمدواییانە زاناكان ترسی ئەوەیان ورژاندووە كە ڤایرۆسەكە بتوانێت خۆی بگۆڕێت و زیاتر توانای تەشەنەسەندن پەیدا بكات، ئەوەش ئەو مەترسییە بوو كە ئەنتۆنی فاوچی، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی و پسپۆڕی پەتا گوازراوەكان ئاماژەی بۆ كرد.

 

هەروەها زاناكانی بوارەكە بەتایبەتی شارەزایانی بەرگری لەش ترسی ئەوەیان هەیە بەشێوەیەكی دڵنیایی ڕادەی بەردەوامی كاریگەری تەنە دژەكان نەزانرێت كە كۆئەندامی بەرگری دروستی دەكات لەلاشەی مرۆڤدا دوای چاكبوونەوەی لەكۆرۆنا.

 

ئەوەشی زیاتر پزیشكانی توشی سەرسوڕمان كردووە، كۆرۆنا بەشێوەیەكی جیاواز كاریگەری لەسەر توشبووان دادەنێت، هەندێك زوو چاكدەبنەوە بێ ئەوەی هەست بەهیچ بكەن و هەندێكیان بەتوندی دەیگرن و هەندێكیان دەگەنە قۆناغی هەوكردنی توندی سیییەكان و دەمرن.