ناس کورد-
كايڵى ماكنانى، سكرتێرى ڕۆژنامەوانى كۆشكى سپى ئەمريكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكى ئەو وڵاتە هەواڵى دڵخۆشكەر لەسەر چارەسەر و ڤاكسينى كۆرۆنا ڕادەگەيەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماكنانى بە كەناڵى فۆكس نيوزى ئەمريكى ووتوە، لە كۆنگرەى ڕۆژنامەوانى داهاتوو ترەمپ تەركيز لەسەر ڤايرۆسى كۆرۆنا و دەستكەوتەكان و گەشەسەندنە ئەرێنییەکانی تايبەت بە چارەسەر و ڤاكسينەكان دادەنێت.
باسى لەوەشكردوە، ترەمپ چەندين هەواڵ و زانيارى دڵخۆشكەر سەبارەت بە چارەسەر و ڤاكسينى پەتاكە كە بووەتە هۆى كوشتنى زياتر لە 140هەزار ئەمريكى و رێگەكانى بەردەوامبوون و ديارترين ئەنجامە مێژوييەكان ئاشكرا دەكات.
هەر لە سەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە لە ئەمريكا، ترەمپ ژمارەيەكى زۆر زانا و شارەزاى كۆكردەوە بۆ بەڕێوەبەردنى شەڕى دژى ڤايرۆسەكە، كۆنگرێسى ئەو وڵاتە لەئێستادا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەياسايەك دەكات بۆ كەمكردنەوەى كاريگەريەكانى پەتاكە و هاوكاریكردن لە ڕوبەڕوبوونەوەى كێشە ئابوريیەكان كە بەهۆيەوە دروست بووە.
ئەمريكا زەرەرمەندترين وڵاتى جيهانە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە و تائێستا نزيكەى چوار مليۆن كەس توشبوون و زياتر لە 144 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە.