ناس کورد-
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕەتیکردەوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان هەڵگیرابێت و ڕایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه‌ته پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی كار به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان بكه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم، یه‌كێكه له داواكاری سه‌ره‌كی هاووڵاتیان، به تایبه‌تی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌سه‌ڵاتی زیاترمان داوه‌ته ئەو دوو پارێزگایە کە رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر و ئاسانكاری زیاتر ده‌گیرێته‌به‌ر و به رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی كارده‌كرێت".
وتیشی، هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر ده‌كرێت، به تایبه‌تی له رووی په‌له‌وه‌ری و كشتوكاڵی".
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكه‌خانه‌كان ئاماده‌ییان نییه بۆ پێشوازی له گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی و داوایان كردووه تا یه‌كی هه‌شت كاروباری خۆیان رێكبخه‌ن و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە لە سبەینێوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم هەڵدەگیرێت.